ئاگاداری .. بانگهێشتی ئاشکرای کەمکردنەوەی نهێنی

Post date: Apr 15, 2019 8:34:22 AM

سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو ئاگادارى گشت کۆمپانیاکان دەکات کە پسپۆڕن لە بوارى پاکردنەوە و خاوێن کردنەوەدا و دەیانەوێت بەشدار بن لەخاوێن کردنەوەى زانکۆمان لەڕێگەى کەمکردنەوەى نهێنیەوە, جا هەر بەڵێندەرێک ئارەزوومەندە بەشدارى بکات با سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو/ بەڕێوەبەرێتى کاروبارى یاسایی و گرێبەستەکان بکات بەمەبەستى وەرگرتنى تەندەرى ئامادەکراو, کە دەفرۆشرێ بەبڕى (100.000) سەد هەزار دینار و ناگەڕێتەوەى بۆ خاوەنەکەى.

تێبینی:

1.       وەرگرتنی تەندەر لە رۆژی (18/٤/٢٠١٩) دەستی پێ دەکات تا رۆژی (٢/5/2019).

2.       دوا مۆڵەت بۆ گەڕانەوەی تەندەر رۆژی (یەک شەممە) ڕێکەوەتی (٥/٥/201٩) کاتژمێر (10)ی سەر لەبەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرێتی کاروباری  یاسای وگرێبەستەکان دەبیت.

3.       مەرجە بەشداربوو پێناسەى کۆمپانیا و پێناسەى ژوورى بازرگانى بهێنێت لەکاتى کڕینى تەندەردا.

4.       بەشداربوو پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکانى پێ بێت لەکاتى کڕینى تەندەر بۆ ساڵی(201٩).

5.       بارمتەى سەرەتایی بە بڕى (٢,٢٢٠,٠٠٠) دوو ملیۆن و دوو سەد و بیست هەزار دینارى عیراقی پێ بێت لەکاتى گەڕانەوەى تەندەر.

6.       کرێى بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە ئەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى کە ئەم کەمکردنەوەیەى بۆ دەردەچێت.

7.       مەرجە بەشداربوو لەکاتى گەڕانەوەى تەندەردا پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و مۆلەتى کۆمپانیاکەى پێ بێت.