ئاڕاستە دەروونیەکان لەسەر ئەنجامدانی چالاکیە وەرزشیەکان لای خوێندکارانی زانکۆی چەرموو

Post date: Feb 18, 2018 8:40:28 AM

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی ئاڕاستەکانی خوێندکارانی زانکۆی چەرمووە لەسەر ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی، نمونەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە (100) خوێندکاری کوڕ و کچ لە زانکۆی چەرموو بۆ ساڵی خوێندنی

(2015-2016)، سەبارەت بە ئامرازی توێژینەوەکە توێژەران پێوەری (کینون)یان بەکارهێناوە، کە تایبەتە بە پێوانی ئاڕاستە دەروونییەکانی خوێندکاران لەسەر چالاکیە وەرزشییەکان، لە گرنگترین دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە بوونی ئاڕاستەیەکی ئیجابی لای خوێندکاران لەسەر ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی، وەهەروەها توێژەران گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە جیاوازی نیە لە نێوان ئاڕاستەکانی کوڕان و کچاندا، وە ئاماژە کراوە بە پێویستی دانانی بابەتی چالاکی وەرزشی لەناو پرۆگرامەکانی خوێندندا.