ئامادەکاریەکان بۆ نۆبەرەی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی چەرموو

Post date: Sep 17, 2018 8:48:36 AM

ئەمڕۆ (17/9/2018) بەڕێز پرۆفیسۆر (د. شوان کمال رشید) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرموو بۆ کاروباری زانستی بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د. علی وهاب) راگری کۆلێژی پەروەردەو زانستە سروشتیەکان و بەڕیز (د. هونەر ‌أمین) راگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی و بەڕێز (م. محمد نەوزاد) بەڕێوەبەری چالاکییە هونەرییەکان و ڕاگەیاندن و بەڕێز (م. ئاکۆ خالد) بەڕێوەبەری سەرچاوەمرۆییەکان، پێشوازیان کرد لە بەڕێز (رەمک رەمەزان) قایمقامی چەمچەماڵ و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەرانی دام و دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزاریەکان، مەبەستی کۆبونەوەکە پرس و ڕاگۆڕینەوەبوو دەربارەی چۆنیەتی ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی یەکەمی دەرچووانی زانکۆی چەرموو کە رۆژی (20/9/2018) کاژێر (6) ی ئێوارە لە یاریگای چەمچەماڵ  بەڕێوەدەچێت.