ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بە خوێندنی ئۆنڵاین بەردەوامە لە زانکۆی چەرموو

Post date: Apr 20, 2020 8:40:58 PM

رێکەوتی (١٩/ ٤/ ٢٠٢٠) بە سەرپەرشتی بەڕێز (پ.ی د. ھەردی شریف) راگری کۆلێژی پەروەردە و زمان و بە ٸامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی بەشی زمانی ٸینگلیزی و بەڕێوەبەرو مامۆستایان و کارمەندانی بەڕێوەبەرێتی پرۆسەی بەدواداچوونی بۆڵۆنیا و نوێنەری کۆلێژەکانی زانکۆی چەرموو, کۆبوونەوەیەکی ٸۆنلاین ڕێکخرا بە مەبەستی ٸامادەکاری بۆ خویندنی ٸۆنلاین لە فاوندەشین بۆ سکیڵەکانی زمانی ٸینگلیزی لە سیمیستەری دووەم, بۆٸەو مەبەستە تاوەکو ڕێکەوتی (٢/ ٥/ ٢٠٢٠) ٸامادەکاری دەکرێت بۆ دەستکردن بە خوێندن بە شێوەی ٸۆنلاین لە حاڵەتی دەست پێنەکردنەوەی دەوام لە پۆلەکاندا. بۆیە پێویستە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکان ٸامادەکاری و ھەماھەنگی بکەن لەگەڵ مامۆستاکانیان لەڕیگەی گۆگڵ کلاسڕوومەوە بۆ بەشداری کردن لەو پڕۆسە نوێیەی فیربوندا.