سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له شاندێكی سه‌نته‌ری (مشورة)
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12-2-2023 شاندێكی سه‌نته‌ری (مشورة) بۆ توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان كه ناوه‌ندی كاركردنیان له شاری به‌غداده، سه‌ردانی زانكۆی چه‌رموویان كرد و له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. ھه‌ڵه‌ت ڕه‌شید عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازییان لێكرا
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه یاریده‌درانی سه‌رۆكی زانكۆ ئاماده‌یبوون گفتووگۆ كرا ده‌رباره‌ی كاری هاوبه‌شی ئه‌كادیمی تاكوو بتوانرێت له ئاینده‌دا كۆنفرانس و خولی ڕاهێنان و شێوازه نوێیه‌كانی فێركردنی سه‌رده‌مییانه پێكه‌وه ئه‌نجامبده‌ن
پاشان سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو قه‌ڵغانی زانكۆی پێشكه‌شی شانده‌كه كرد، سه‌نته‌ری (مشورة) بۆ توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان یه‌كێكه له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه گرنگه‌كانی عێراق كه له بواری توێژینه‌وه‌ی زانستیی و گه‌شه‌پێداندا كار ده‌كات
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال & وه‌هاب ئه‌حمه‌د