Directorate of Media
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12-2-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. ھه‌ڵه‌ت ڕه‌شید عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ،له وه‌رزی زانستییدا به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ كۆلێژی په‌روه‌رده وۆركشۆپێكی بۆ به‌رێوه‌به‌رانی خوێندنگه بنه‌ره‌تییه‌كانی ناوه‌ندی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕێكخست
له وته‌یه‌كدا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. ھه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو ڕۆڵ و گرنگی و پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له كۆمه‌ڵگه‌دا خسته‌ڕوو وتیشی وه‌ك زانكۆ ئه‌وه‌ی له تواناماندابێت بۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان درێغی ناكه‌ین
دواتر مامۆستا عه‌بدوڵڵا حمه كاكه‌ڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ ستافی زانكۆی چه‌رموو
پاشان دكتۆر فه‌رمان عه‌لی مامۆستا له به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت سیمینارێكی به ناونیشانی: به‌شداریكردنی ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ ئاماده‌بوون خسته‌ڕوو كه چۆن هاوكاری "منداڵانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت "بكه‌ن له خوێندنگه‌كان، دكتۆر ماجد ئه‌سعه‌د مامۆستا له به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت سیمینارێكی به ناونیشانی: كێشه نوێیه‌كانی خوێندنگه‌كان و ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو خسته‌ڕوو
له وه‌رزی زانستییدا كه به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی چه‌رموو به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامیده‌دات بڕیاره له ئاینده‌دا زنجیره وۆركشپۆێكی دیكه به‌ڕێوه‌بچێت
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال