گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (له‌نیا ئه‌حمه‌د حمه‌كه‌ریم) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 20-3-2023 گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (له‌نیا ئه‌حمه‌د حمه‌كه‌ریم) له به‌شی عه‌ره‌بی كۆلێژی په‌روه‌رده ــ زانكۆی چه‌رموو، به ناونیشانی (الأخطاء النحوية لدى طلبة قسم اللغة العربية للناطقين بغيرها بجامعة جرمو: دراسة تحليلة في الأداء الانتاجي) له هۆڵی (دكتۆر عه‌زیز محه‌مه‌د) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.
ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه
پ. د. عه‌دنان ئه‌مین ــ سه‌رۆك
پ. ی. د. ته‌حسین عه‌بدولقادر ــ ئه‌ندام
پ. ی. د. زانا شاباز ــ ئه‌ندام
پ. د. خه‌لیل ڕه‌شید ــ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار
به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له مامۆستا (له‌نیا ئه‌حمه‌د حمه‌كه‌ریم)ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.