بەرەو کونفرانسى سەرتاسەرى بۆ پێداچونەوە و پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن و بەستنەوەیان بە بازارى کار 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 16-3-2023 لە بەردەوامى کار و چالاکییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە بەدروشمى "بەرەو کونفرانسى سەرتاسەرى بۆ پێداچونەوە و پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن و بەستنەوەیان بە بازارى کار" لیژنەی تایبەت بە پڕۆگرام و وانەکانی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشكی ـ کۆلێژی زانست/ زانکۆی چەرموو کە پێکهاتبوون لە (دكتۆر له‌یلا ئیبراهیم ـ یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلێژی زانست، دكتۆر كۆچه‌ر ئیدرس مامۆستا له‌ به‌شی زانستی تاقیگەی پزیشكی) بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی زانکۆی راپەرین و زانکۆی دهۆک هه‌روه‌ها بە میوانداری زانکۆی پزیشکی هەولێر کۆبونەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردن و گۆڕانکارى و پەرەپێدان لە پڕۆگرامى خوێندنى زانستەتەندروستییەکان