زانكۆی چه‌رموو: سی وپێنجه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 16-3-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و ڕاگری كۆلێژه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێتی ئه‌نفال و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و ڕۆشنبیران، یادی (35)ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له مۆنۆمێنتی ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو
له یاده‌كه‌دا پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌وه، له پێشه‌نگادا كاتی مه‌رگه‌ساتی قوربانیانی شاری هه‌ڵه‌بجه نمایشكرا
پاش ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد دواتر هابیل ئه‌حمه‌د وتاری مۆنۆمێنتی ئه‌نفالی خوێنده‌وه
هه‌ر له یاده‌كه‌دا په‌رتووكی (هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال) كه به‌رهه‌می نووسه‌ر (هیوا ناسیح)ه به ئاماده‌بووان ناسێنرا
دواتر كۆڕێكی ئه‌ده‌بی به ناونیشانی: جینۆساید و هه‌ڵه‌بجه له قه‌سه‌یده‌دا به‌ڕێوه‌چوو، كۆڕه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستای یاریده‌ده‌ر (هه‌ژار وشیار) به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌مرۆییه‌كانی زانكۆوه به‌ڕێوه‌ده‌برا، هه‌ریه‌ك له (دكتۆر فاتح سه‌نگاوی، له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج، زرار عه‌لی) چه‌ند قه‌سیده‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد
چالاكییه‌كانی یادی (35)ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه، به هاوبه‌شی زانكۆی چه‌رموو و مۆنۆمێنتی ئه‌نفال و یه‌كێتی نووسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان ڕێكخرابوو