خولێکی ڕوپێویی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێنا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 15-3-2023 تیمێكی زانكۆی چه‌رموو بەشداریانكرد لە خولێکی ڕوپێویی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن

خولەکە بەئامادەبوونى ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى لەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بە بەشدارى (٧٠) مامۆستاى زانکۆ لەسەرجەم زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، لەلایەن ڕێکخراوى (IREX) و بەهاوکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو و كه‌ ماوەى دوو ڕۆژی خایاند