زانكۆی چه‌رموو: بڕوانامەی به‌خشرایه خوێندکاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی (پرۆگرامی ئینتێرنشیپ)
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 13-3-2023 بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژه‌كان و ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ (توێژینه‌وه و ڕاهێنان و راوێژكاری) نوێنەری کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان و تاقیگە پزیشکییەکان و پەیمانگه‌کان و ژمارەیەک لە خوێندکاران، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار له زانکۆی چەرموو مەراسیمی پێدانی بڕوانامەی بە خوێندکاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی (پرۆگرامی ئینتێرنشیپی ساڵی 2022)ی ڕێكخست
پرۆگرامی ئینتێرنشیپ بریتیە لە ڕاهێنان و پێشخستنی توانای خوێندکار بە شێوەیەکی پراکتیکی لە شوێن کارەکان، ئەم پرۆگرامە بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی لە ڕێگه‌ی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار له زانکۆی چەرموو ئەنجامدرا، بۆ ساڵی (2022) زیاتر لە (78) خوێندکار لە (15) کۆمپانیا و شوێنی کار بەشدار بوون
هەر لە مەراسیمەکەدا سوپاسنامە ئاراستەی ئەو لایەنانه کرا کە هاوکاری زانکۆ بوون لە جێبه‌جێکردنی پرۆگرامەکەدا