زانكۆی چه‌رموو: پانێڵێك ده‌رباره‌ی (پاداشت و سزا) به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 13-3-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. سامان عیزه‌دین ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده و نوێنه‌ری گشتی مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران و ڕۆشنبیران، به‌ڕێوه‌به‌رێتی سه‌رچاوه‌مرۆییه‌كان پانێڵێكی به ناونیشانی: پاشدات و سزا له ڕوانگه‌ی (یاسا، كارگێڕی و كلتوردا) ڕێكخست
پانێڵه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستای یاریده‌ده‌ر دانا وه‌لی (خوێندكاری دكتۆرا) به‌ڕێوه‌ده‌برا، پاشان مامۆستای یاریده‌ده‌ر وه‌هاب حه‌سیب، پاداشت و سزای له ڕوانگه‌ی (كارگێڕی و كلتوره‌وه) بۆ ئاماده‌بووان ڕونكرده‌وه دواتر مامۆستای یاریده‌ده‌ر ئامانج ناسیح له سیمیناره‌كه‌یدا پاداشت و سزای له ڕوانگه‌ی (یاساوه) بۆ ئاماده‌بووان باسكرد
به گفتوگۆی ئاماده‌بووان كۆتایی به پانێڵه‌كه هات