كۆلێژی زانست: سیمینارێك ده‌رباره‌ی (پرۆگرامی شیراكه) به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12-3-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. دانا خدر ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ (توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری) و نوێنه‌ری گشتی مامۆستایان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان، كۆلێژی زانست سیمینارێكی به ناونیشانی: پرۆگرامی شیراكه، سكۆله‌رشیپی كۆرسی ڕاهێنان بۆ وڵاتی هۆڵه‌ندا و وڵاتانی عه‌ره‌بی، بۆ (دكتۆر هێژا عومه‌ر) مامۆستا له به‌شی كیمیای ده‌رمانسازی ڕێكخست.
لە سیمینارەكه‌دا دكتۆر هێژا عومه‌ر، چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆرم و بەشداربوون لەو ڕاهێنانانەدا بۆ ئاماده‌بووان ڕووندەكرده‌وه.