سه‌رۆكی زانكۆ: ڕۆژی جیهانیی ژنان پیرۆزه له سه‌رجه‌م خانمانی زانكۆی چه‌رموو
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 8-3-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژه‌كان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران مامۆستایان، به بۆنه‌ی (8ی مارس) ڕۆژی جیهانیی ژنانه‌وه مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو
له وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی ژنانی له سه‌رجه‌م خانمانی زانكۆی چه‌رموو كرد پاشان كورته‌یه‌كی له مێژووی ڕۆژی جیهانیی ژنانی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه
دواتر پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخاق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران وتی سوپاسی پاڵپشتییه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كه‌ین كه هه‌میشه هاوكاری خانمانی زانكۆی چه‌رموو بوونه
دواتر چه‌ند پارچه موزیكێك پێشكه‌شكرا، له كۆتایدا گوڵ پێشكه‌شی خانمانی ئاماده‌بوو كرا
مێژووی ڕۆژ(8ی مارس) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1856 كه تیایدا به‌هه‌زاران ژن له شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، دژی سه‌ختیی كاركردن‌و درێژی ماوه‌ی كاركردنیان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و داوایان كرد كاتی كراكردنیان بۆ كه‌مبكرێته‌وه