زانكۆی چه‌رموو: به بۆنه‌ی یادی ڕاپه‌ڕینی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌وه
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 7-3-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و نوێنه‌ری پارته سیاسییه‌كان، سه‌نته‌ری جینۆساید له سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رێتی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ، به بۆنه‌ی یادی ڕاپه‌ڕینی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافییان كرده‌وه
له پێشه‌نگاكه‌دا وێنه‌ی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینی قه‌زاكه و دیمه‌نی ڕۆژانی ڕاپه‌ڕینه‌كه نمایشكرا