زانكۆی چه‌رموو: سیمینارێكی زانستیی ده‌رباره‌ی ئارگۆمێنتی كۆتایی فه‌لسه‌فه به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 6-3-2023 به ئاماده‌بوونی پ. ی . د. ئه‌یوب خه‌سره‌و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ (توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری) و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان، سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری سیمینارێكی زانستیی به ناونیشانی: ئارگۆمێنتی كۆتایی فه‌لسه‌فه شیاوه؟ بۆ (پ. ی. د. ئازاد حمه) ڕێكخست
ئامانج لە سیمینارە كه ئەوەبوو كه ئەو ئارگومێنتانه ڕەتکەینەوە کە بۆ کۆتایهێنان بە ڕۆڵی فەلسەفە لە ژیانی مرۆڤی هاوچەرخ بەکاردەبرێت، کۆتایی فەلسەفە یان مەرگی فەلسەفە یەکێك لەو پڕوپاگەندانەیە لە سەردەمی نوێ‌دا کاری لەسەردەکرێت بۆ بانگەشەکردن بۆ ناگرنگیی فەلسەفە لە ژیانی مرۆڤی سەردەمی ئێستا و بێ‌سود نیشاندانی بیرکردنەوەی فەلسەفیی و فەلسەفەزایی
دواتر ڕۆشنای خرایه سەر پێویستی مرۆڤ لە گشت چاخ و شارستانییەکان بۆ فەلسەفە و کردەی فەلسەفاندن، پاشان به گفتووگۆی ئاماده‌بووان كۆتایی به سیمیناره‌كه هات