زانكۆی چه‌رموو: سیمینارێكی زانستیی ده‌رباره‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 6-3-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. دانا خدر ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ (توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری) و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان، سه‌نته‌ری جینۆساید له سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری سیمینارێكی زانستیی به ناونیشانی: گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌نێوان پشكنین و هه‌ڵدانه‌وه و ئامرازه‌كانی به دۆكیۆمێنتكردنیدا بۆ پرۆفیسۆر یاریدەدەر. د. هونەر ئەمین پسپۆری یاسای تاوانی نێودەوڵەتی و ڕاگری کۆلێژی کار لە زانکۆی چەرموو ڕێكخست
له سیمیناره‌كه‌دا ناوبراو ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یانی بۆ (زانكۆی كوفه) ڕوونكرده‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا شاندێكی زانكۆی چه‌رموو بانگهێشتی دیداری گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان كرابوون، پرۆفیسۆر یاریدەدەر . د. هونەر ئەمین پسپۆری یاسای تاوانی نێودەوڵه‌تی به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی به‌شداریكردبوو له دیداره‌كه‌دا
پاشان به گفتووگۆی ئاماده‌بووان كۆتایی به سیمیناره‌كه هات