بڵاوبونه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی به‌ فاكته‌ری كاریگه‌ری (4.342)


بەرهەم ئه‌حمه‌د ڕه‌شید توێژه‌ر له‌ سـەنـتـەری چـەرمـوو بـۆ تـوێـژیـنـەوە و ڕاهـێـنـان و ڕاوێـژکـاری ــ زانكۆی چه‌رموو، توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی به‌ ناونیشانی

 The influence of NaCl salinity on evapotranspiration, yield traits, antioxidant status, and mineral composition of lettuce grown under deficit irrigation 

بڵاوكرده‌وه‌ (Scientia Horticulturae)له‌ گۆڤاری 

به‌ فاكته‌ری كاریگه‌ری (4.342)


:پوختەی توێژینەوەکە

کەمی سەرچاوەکانی ئاوی پاک بەکارهێنانی ئاوی سوێر کە (Electrical Conductivity) EC ی بەرزە بۆ ئاودێری زیاددەکات،بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە فشاری ئاویان لەسەرە.لەم لێکۆڵینەوەدا وەڵامەکانی ڕووەکی کاهوو کەلەژێر فشاری ئاو گەشەیان کردووە بۆ فشاری کلۆریدی سۆدیومNaCl دیاری کرا.هه ربۆیە تاقیکردنەوەیەکی ئەزموونی بە (۱٥) بابەت،لەوانەش پێنج ئاستی جیاوازی سوێری ئاو(لە 0.3 )dS/mکۆنتڕۆڵ) بۆ6.0 dS/m ) و سێ سیستەمی ئاودێری جیاواز(لە ئاودێری تەواوەوە بۆ 50% فشاری ئاو)، ئەنجامدرا. زیادکردنی خەستی NaCl لە ئاودا )evapotranspiration بە هەڵمبوونی ئاو لە خاک و رووەکدا) ی کاهوو لەژێر بارودۆخی ئاودێری تەواو و کەمیدا کەمکردەوە.بەرزترین بەرهەمی کێشی تازە لە و ڕووەکانەی بابەتی( 1.5( dS/m سوێری ئاودا لە ژێر بارودۆخی ئاودێری تەواودا بەدەست هات،زیادکردنی ئاستی سوێری ئاو بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەم.کاهوو هەستیاری زیاتری بەفشاری ئاو نیشان دا لە چاو فشاری سوێری ولە دەستدانی بەرهەم لە 25% فشاری ئاودا 29.8٪ و لە50٪ فشاری ئاودا ٦٤٫۲ ٪ بوون بەبەراود بەوانەی لەژێر ئاودێری تەواودابوون.لەلایەکی دیکەوە،ئاستی(1.5 dS/m NaCl ) بە شیوەیەکی بەرچاو ناوەڕۆکی ڕەنگی پیگمێنتەکانی کاهووى زیادکردووە ،وەک (chlorophyll a ,chlorophyll b) بە بەراود بە کۆنترۆڵ و دژە ئۆکسێنەرە نائەنزیمییەکان سیستەمی بەرگری وەک کارۆتینۆید،پڕۆلین و دژە ئۆکسێنە رە ئەنزیمییەکای سیستەمی بەرگری وەک کاتالازى بەرزکردووە.ڕێژەی سۆدیۆمی گەڵاکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە (+۳٥۷٪) لە و ڕووەکەکانی بەرکەوتەی ئاستی بەرزی فشاری NaCl(6.0 dS/m) بە بەراود لەگەڵ کۆنترۆڵ،لە کاتێکدا ڕێژەی کانزاکانی وە ک نایترۆجین (-٢٠٫٠ ٪ ) ، ئاسن (-49.3 ٪ ) ، گۆگرد (- 23.9 ٪ ) ، و قوڕقۆشم (- 19.7 ٪) بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.دۆزینەوەکانمان دەریان خست کە دەکرێت کاهوو بە ئاوی سوێر ئاودێری بکرێت بەئاستێکی (EC) ( 1.5( dS/m بەبێ لەدەستدانی بەرهەم ،بەڵام ئاوێک کە سوێری زیاترلە ( 4.5( dS/m بوو لەئەنجامدا لەدەستدانی بەرچاوی بەرهەمی لێکەوتەوە.


:بەستەری توێژینەوەکە

https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0304423822008858?fbclid=IwAR1KwD-FNgzS4pAM8IqBzlw6HQuwZVzPaqzRH5bTTTfw0GEK8QIZ5zBGuHQ