شاندێكی زانكۆی تیشك سه‌ردانی زانكۆی چه‌رموویان كرد
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 26-2-2023 شاندێكی زانكۆی تیشك به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر ئەلپاسان تۆکەر سەرۆکی بەشی ئینگلیزی و ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆی ناوبراو سه‌ردانی زانكۆی چه‌رموویان كرد، له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. دانا خدر ڕاگری سه‌نته‌ی چه‌رموو بۆ (توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری) پێشوازییان لێكرا
پاشان به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، به مه‌به‌ستی زیاتر ناساندنی ناوچەکە و ئاشناکردنی خوێندکارەکان بە گرنگی مێژوویی و جوگرافیی گوندی چەرموو هه‌روه‌ها تیشک خستنە سەر تاوانی ئەنفال لە ناوچەکەدا، دوو سیمینار له‌لایه‌ن (م. ی. دێكان جه‌زا، م. ی. شاجوان نه‌ریمان)ه‌وه پێشكه‌شكرا هەروەها دکتۆر ژوان عوسمان بەڕێوەبەری سەنتەری زمان کاروچالاکییەکانی سەنتەری زمانی زانکۆی چەرمووی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە
دواتر شانده‌كه‌ی زانكۆی تیشك سه‌ردانی مۆنۆمێنتی ئه‌نفالی چه‌مچه‌ماڵیان كرد له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنته‌وه پێشوازییان لێكرا و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی مۆنۆمێنتیان به سه‌ركرده‌وه