شاندێكی زانكۆی چه‌رموو سه‌ردانی (زانكۆی كوفه)یان كرد
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 21-2-2023 شاندێكی زانكۆی چه‌رموو به فه‌رمی له‌لایه‌ن زانكۆی كوفه‌وه بانگهێشتی شاری نه‌جه‌ف كران به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دیداری (گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له نێوان پشكنین و هه‌ڵدانه‌وه و ئامرازه‌كانی به دۆكۆمێنتكردندا) كه ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی خایاند
شانده‌كه‌ی زانكۆی چه‌رموو پێكهاتبوو له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. ئه‌یوب خه‌سره‌و نوێنه‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هونه‌ر ئه‌مین ڕاگری كۆلێژی كار، له دیداره‌كه‌دا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هونه‌ر ئه‌مین پسپۆری یاسای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌یه‌كی به ناونیشانی (توثيق المقابر الجماعية كدليل لإثبات الجرائم الدولية) پێشكه‌شكرد
له كۆتایی دیداره‌كه‌ی (زانكۆی كوفه)دا، ڕێزنامه‌ی تایبه‌ت پێشكه‌شی زانكۆی چه‌رموو كرا له به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ ڕێكخرانی دیداره‌كه دواتر ڕێزنامه و قاڵغان پێشكه‌شی توێژه‌ران كرا پاشان بڕیاردرا ڕاسپارده و پێشنیاری دیداره‌كه ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بكرێت
دیداره‌كه ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی خایه‌ند له‌لایه‌ن زانكۆی كوفه و سه‌نته‌ری عێراقی بۆ دۆكۆمێنتكردنی تاوانه‌توندڕه‌وه‌كان و سه‌نته‌ری عه‌ته‌به‌ی عه‌باسی و سه‌نته‌ری مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه به‌ڕێوه‌ده‌چوو