مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو بە توێژینەوەیەکی زانستیی بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کرد
ڕۆژی سێ شە‌ممه ڕێكه‌وتی 21-2-2023 مامۆستایه‌كی زانكۆی چه‌موو به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی به‌شداریکرد لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کە لە شاری ھەولێر رێکخرابوو.
.
شۆخان محه‌مه‌د فه‌تاح مامۆستا و خوێندكاری دكتۆرا لە بەشی ئینگلیزی/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی چەرموو به ناونیشانی
("I’m a Woman Phenomenally": Black Women Empowerment in Selected Poems of Maya Angelou)
به‌شداری لە سیانزەھەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی تیشک/سەڵاحەدین كرد
كۆنفراسه‌كه ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە له توێژەران و مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕ لە بواری زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوون