كۆلێژی په‌روه‌رده: هه‌فته‌ی دووه‌می وه‌رزی زانستیی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 20-2-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. سامان عیزه‌دین ڕاگری كۆلیژی په‌روه‌رده و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌رانی سنوری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له دووه‌مین هه‌فته‌ی وه‌رزی زانستییدا به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ كۆلێژی په‌روه‌رده وۆركشۆپێكی بۆ به‌رێوه‌به‌رانی خوێندنگه بنه‌ره‌تییه‌كانی ناوه‌ندی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕێكخست
له وته‌یه‌كدا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. سامان عیزه‌دین ڕاگری كۆلیژی په‌روه‌رده به‌خێرهاتنی به‌ڕێوه‌به‌رانی سنوری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵی كرد، وتیشی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكییه زانستییانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی دیكه به‌رده‌وامی ده‌بێت
پاشان دكتۆر زانا عوسمان مامۆستا له به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت سیمینارێكی به ناونیشانی (ستراتیژییه‌تی نوێ له وانه‌وتنه‌وه‌ی كوردی)دا پێشكه‌شكرد، دواتر دكتۆر ماجد ئه‌سعه‌د مامۆستا له به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت سیمینارێكی به ناونیشانی (كێشه فێركاری و ڕه‌فتارییه‌كان له وانه‌وتنه‌وه‌ی كوردی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی مامۆستا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه) خسته‌ڕوو، له سیمیناری كۆتاییدا مامۆستا لوقمان یوسف باسێكی به ناونیشانی (چۆنێتی نووسینی پیتی كوردی به شێوه‌ی سودبه‌خش) پێشكه‌شكرد
له وه‌رزی زانستییدا كه به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی چه‌رموو به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامیده‌دات بڕیاره چه‌ندین چالاكی زانستیی دیكه به‌ڕێوه‌بچێت