یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی پێشكه‌ش به "تیپی ھه‌ڵبژارده‌ی زانكۆ" كرد
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 20-2-2023 یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو بۆ كاروباری خوێندكاران، یاریزانانی تیپی وه‌رزشی هه‌ڵبژارده‌ی زانكۆی به‌سه‌ركرده‌وه دواتر كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی پێشكه‌شی یاریزانه‌كان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن، كه بۆ یه‌كه‌مجاره تیپه‌كه به‌شداری خولی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی بۆ كاروباری خوێندكاران له وته‌یه‌كدا به یاریزانانی ڕاگه‌یاند پێویسته له یاریگا‌دا گیانی وه‌رزشی ڕه‌چاو بكه‌ن، وتیشی گرنگ بردنه‌وه نیه گرنگ ئه‌وه‌یه توانراوه وه‌ك تیپی هه‌ڵبژارده‌ی زانكۆی چه‌رموو به‌شداری خوله‌كه بكه‌ن
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه ڕیكه‌وتی (21-2-2023) له یه‌كه‌م ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یدا تیپی وه‌رزشی هه‌ڵبژارده‌ی زانكۆی چه‌رموو به‌رامبه‌ر تیپی هه‌ڵبژارده‌ی زانكۆی سلێمانی یاری بكات، یارییه‌كانی خوله‌كه له گۆره‌پانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت