مامۆستایهكی زانكۆی چهرموو توێژینهوهیهكی زانستیی به فاكتهری كاریگهری (8.43) بڵاوكردهوه
دكتۆر هێمن جهلال عهبدول مامۆستای زانكۆ و یاریدەدەری ڕاگری سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوە ڕاهێنان و ڕاوێژکاری، توێژینەوەیەکی زانستیی بەناونیشانی
Efficient adsorption of bulky reactive dyes from water using sustainably-derived mesoporous carbons
بڵاوكردهوه (Environmental Research) له گۆڤاری
به فاكتهری كاریگهری (8.43)
لەم توێژینەوەیەدا بە بەکارهێنانی گرین تەکنەلۆجی، ئەدسۆربەرێکی میزۆپۆرۆس بە کوالیتییەکی بەرز بەرهەمهێنرا و بەکارهێنرا بۆ چارەسەرکردنی ئاوی بەخەسار بوو (ئاوی پیسبوو بە ڕەنگ کە لەئەنجامی پڕۆسە پیشەسازیەکان بەکارهێنراون و پاشماوەی ئاوە پیسبووەکە بەڕەنگ چارەسەردەکرێت و بە پڕۆسەی ئەدسۆرپشن ڕەنگی بە خەسارچوو یان تێکەڵ بوو بە ئاو لادەبرێن، چوونکە مانەوەی ئەو ڕەنگانە لەناو ئاوی بەفیڕۆچوو، جگە لەوەی کوالیتی ئاو دادەبەزێنێت، هەندێك لەو ڕەنگە پیشەسازییانە کارسینۆجینیکن و مەترسیدارن بۆ ژیانی مرۆڤ.
:بەستەرەی توێژینەوەکە