یەكەمین دیداری (سەنتەری په‌ره‌پێدانی كار)ی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (28-2023/10/29) یەكەمین دیداری سەنتەرەكانی په‌ره‌پێدانی كار لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، دیداره‌كه‌ به‌ هاوبەشی لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی فایڤ وه‌ن لابس(51Labs)رێكخرا.

 دیدارەكە تایبه‌ت بوو به‌ چۆنیه‌تی به‌شداری پێكردنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی (CDC) له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی باشتر ئاماده‌كردنی ده‌رچووانی زانكۆ بۆ بازاری كار له‌ هه‌رێمی كوردستان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەنتەرەكانی پەرەپێدانی كار لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستا هاوار فازڵ/ بەڕێوەبەری سەنتەری كاری زانكۆی چه‌رموو و مامۆستا پشتیوان فازڵ (خوێندكاری دكتۆر) وەك ڕێكخەر لە سەنتەری پەرەپێدانی كار بەشداربوون له‌ دیداره‌كه‌دا.