یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشیی: یاری كۆتایی خولی تۆپی سه‌رمێز به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/10 به ئاماده‌بونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده و راگری كۆلێژی كار و لێپرسراوی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشیی و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران، یاری كۆتایی خولی تۆپی سه‌رمێز به‌ڕێوه‌چوو.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. م. موهه‌نه‌د عه‌بد الإله لێپرسراوی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشیی زانكۆی چه‌رموو ڕایگه‌یاند له خوله‌كه‌دا شه‌ش به‌ش له كۆلێژه‌كانی زانكۆی چه‌رموو به‌شدارییان كرد بوو، وتیشی له یاریی كۆتاییدا تیپی به‌شی ژمێریاری توانی (2×1) سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیپی به‌شی ئینگلیزی‌دا به ده‌ستبهێنێت.
له كۆتاییدا خه‌ڵات به‌سه‌ر تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌شبكرێت.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د