گفتوگۆی تێزی خوێندكاری دكتۆرا (چالاک عه‌لی محه‌مه‌د) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی (2023/10/7) گفتوگۆی تێزی خوێندكاری دكتۆرا (چالاک عه‌لی محه‌مه‌د) مامۆستای به‌شی ئینگلیزی/ كۆلێژی په‌روه‌رده ــ زانكۆی چه‌رموو به‌ڕێوه‌چوو، ناوبراو توانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له پسپۆری (زمانه‌وانی كاره‌كی) له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌ت/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به ناونیشانی: Investigating the Impact of Flipped Classroom Model on Kurdish EFL Students’ Reading and Writing Skills، به ده‌ستبهێنێت.
ناوی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی لیژنه:
1ـ پ. د. فاتمه ڕه‌شید ــ سه‌رۆک.
2ـ پ. د. ئه‌یاد حه‌مید ــ ئه‌ندام.
3ـ پ. ی. د. دلخشان یوسف ــ ئه‌ندام.
4ـ پ. ی. د. زانا ئیسماعیل ــ ئه‌ندام.
5ـ پ. ی. د. په‌یمان زۆراب ــ ئه‌ندام.
6ـ پ. د. هیمداد عه‌بدولقه‌هار ــ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشت.
به‌ناوی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له دكتۆر (چالاک عه‌لی محه‌مه‌د)ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال