گفتوگۆی تێزی خوێندكاری دكتۆرا (دانا وه‌لی محه‌مه‌د شه‌ریف) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2024/1/28) گفتوگۆی تێزی خوێندكاری دكتۆرا (دانا وه‌لی محه‌مه‌د شه‌ریف) مامۆستای به‌شی كارگێڕی كار/ كۆلێژی كار ــ زانكۆی چه‌رموو، به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو، ناوبراو توانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له پسپۆری (یاسای كارگێڕی) له كۆلێژی یاسا/ زانكۆی سلێمانی، به‌ناونیشانی: إنهاء الخصومة الإدارية بالإرادة المنفردة للإدارة - دراسة تحليلية مقارنة، به‌ده‌ستبهنێت.
ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه:
1ـ پ. د. دانا عه‌بدولكه‌ریم ــ سه‌رۆك.
2ـ پ. ی. د. مسته‌فا ڕه‌سوڵ ــ ئه‌ندام.
3ـ پ. ی. د. عه‌لی یونس ــ ئه‌ندام.
4ـ پ. ی. د. فارس عه‌لی ــ ئه‌ندام.
5ـ پ. ی. د. مه‌ریه‌م محه‌مه‌د ــ ئه‌ندام.
6ـ پ. د. محه‌مه‌د سه‌لیم ــ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
به‌ناوی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له دكتۆر (دانا وه‌لی محه‌مه‌د شه‌ریف)ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.