گفتوگۆی تێزی خوێندكاری دكتۆرا (ئاشتی حسێن عارف) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2023/10/15) گفتوگۆی تێزی خوێندكاری دكتۆرا (ئاشتی حسێن عارف) مامۆستای به‌شی كوردی/ كۆلێژی په‌روه‌رده ــ زانكۆی چه‌رموو به‌ڕێوه‌چوو، ناوبراو توانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له پسپۆری (ئه‌ده‌ب/ ڕۆمان) له كۆلێژی زمان/ زانكۆی سلێمانی، به ناونیشانی: كاره‌كته‌رسازیی له ڕۆمانی (شه‌وانی ئاماده‌م)ی (به‌یان سه‌لمان)دا، به‌ده‌ستبهێنێت.
ناوی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی لیژنه:
1ـ پ. د. ئه‌نوه‌ر قادر ــ سه‌رۆک.
2ـ پ. د. شنۆ محه‌مه‌د ــ ئه‌ندام.
3ـ پ. ی. د. نه‌جم خالید ــ ئه‌ندام.
4ـ پ. ی. د. هه‌ژار ئه‌حمه‌د ــ ئه‌ندام.
5ـ پ. ی. د. تانیا ئه‌سعه‌د ــ ئه‌ندام.
6ـ پ. د. مه‌ریوان عومه‌ر ــ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
به‌ناوی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له دكتۆر (ئاشتی حسێن عارف)ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.