گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (نیشتیمان عه‌بدولكه‌ریم سه‌عید) به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 2023/5/30 گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (نیشتیمان عه‌بدولكه‌ریم سه‌عید) له‌ به‌شی ئینگلیزی/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ ــ زانكۆی چه‌رموو، به‌ ناونیشانی: The Problems in Translating Patient Information Leaflets from English to Kurdish، له‌ هۆڵی سیمینار/ به‌شی په‌روه‌رده‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.

 

ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌:

1ـ پ. د. كاوه‌ عه‌بدولكه‌ریم ــ سه‌رۆك.

2ـ پ. ی. د. سابر حه‌سه‌ن ــ ئه‌ندام.

3ـ پ. ی. د. ئه‌رین ئه‌حمه‌د ــ ئه‌ندام.

4ـ پ. ی. د. كه‌زی حه‌سه‌ن ــ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.

به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له‌ مامۆستا (نیشتیمان عه‌بدولكه‌ریم سه‌عید)ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.

 

فۆتۆ: توانا هادی