گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (شیرین حسێن عه‌بدوڵڵا) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/7/10 گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (شیرین حسێن عه‌بدوڵڵا) له به‌شی ئینگلیزی/ كۆلێژی په‌روه‌رده ــ زانكۆی چه‌رموو، به ناونیشانی: Evaluating the Validity of Summative Assessment by Basic School Teachers of English in Raparin Area، له هۆڵی سیمینار/ به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.
ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه:
1ـ پ. د. ئه‌یاد حه‌مید ــ سه‌رۆك.
2ـ پ. ی. د. توانا سه‌عدی ــ ئه‌ندام.
3ـ پ. ی. د. ئه‌رین ئه‌حمه‌د ــ ئه‌ندام.
4ـ پ. ی. د. جه‌مال عه‌لی ــ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له مامۆستا (شیرین حسێن عه‌بدوڵڵا) ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.
فۆتۆ: توانا هادی