گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (شاهین محه‌مه‌د پیرداود) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/9/28 گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (شاهین محه‌مه‌د پیرداود) له به‌شی زانسته‌گشتییه‌كان/ كۆلێژی په‌روه‌رده ــ زانكۆی چه‌رموو، به ناونیشانی: Bioremediation of heavy metal polluted soil in mass stell company، له هۆڵی به‌شی زانست و ته‌ندروستی ژینگه/ كۆلێژی زانست ــ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.
ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه:
1ـ پ. د. دڵشاد عه‌زیز ــ سه‌رۆك.
2ـ پ. ی. د. تاوس محه‌مه‌د ــ ئه‌ندام.
3ـ پ. ی. د. به‌ختیار عه‌بدوڵا ــ ئه‌ندام.
4ـ پ. ی. د. نه‌شمیل سه‌عید ــ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له مامۆستا (شاهین محه‌مه‌د پیرداود)ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.