گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (دابان به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 29-4-2023 گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (دابان به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د) له به‌شی ئینگلیزی/ كۆلێژی په‌روه‌رده ــ زانكۆی چه‌رموو، به ناونیشانی: The Impact of Flipped Classroom Model on Improving Speaking Skill Among Kurdish EFL Learners ، له هۆڵی سیمینار/4، به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.
ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه:
1ـ پ. ی. د. توانا سه‌عدی ــ سه‌رۆك.
2ـ پ. ی. د. قسمه‌ت محه‌مه‌د ــ ئه‌ندام.
3ـ پ. ی. د. عیناد موته‌ڵیب ــ ئه‌ندام.
4ـ پ. ی. د. حه‌بیب محه‌مه‌د ــ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له مامۆستا (دابان به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د)ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال