گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (ئیسماعیل كه‌مال مه‌جید) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 27-4-2023 گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (ئیسماعیل كه‌مال مه‌جید) له به‌شی عه‌ره‌بی/ كۆلێژی په‌روه‌رده ــ زانكۆی چه‌رموو، به ناونیشانی: الأساليب الإنشائية في تائية ابن فارض الكبرى (ت 135م) في شرح القیصري – دراسة بلاغية, له هۆڵی (دكتۆر عه‌زیز محه‌مه‌د) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.
ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه:
1ـ پ. د. ڕه‌عد ڕه‌فعه ــ سه‌رۆك.
2ـ پ. ی. د. ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د ــ ئه‌ندام.
3ـ پ. ی. د. محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف ــ ئه‌ندام.
4- پ. ی. د. نه‌وال نه‌عمان ــ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له مامۆستا (ئیسماعیل كه‌مال مه‌جید) ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.
فۆتۆ: تونا هادی