گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (ئیبراهیم عه‌زیز ئه‌حمه‌د) به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 29-4-2023 گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (ئیبراهیم عه‌زیز ئه‌حمه‌د) له به‌شی ئینگلیزی/ كۆلێژی په‌روه‌رده ــ زانكۆی چه‌رموو، به ناونیشانی: A Correlational Study on Iraq Kurdistan EFL Learner's Learning Style, Personality Traits, and Willingness to Communicate، له هۆڵی سیمینار/3، به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.
ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه:
1ـ پ. د. ئه‌یاد حه‌مید ــ سه‌رۆك.
2ـ پ. ی. د. ئه‌رین ئه‌حمه‌د ــ ئه‌ندام.
3ـ پ. ی. د. عومه‌ر فواد ــ ئه‌ندام.
4ـ پ. ی. د. حه‌بیب محه‌مه‌د ــ ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو، پیرۆزبایی له مامۆستا (ئیبراهیم عه‌زیز ئه‌حمه‌د)ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازین و نمونه‌ی زۆربێت.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال