کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز ژماره‌یه‌ك پێداویستییان گه‌یانده زانكۆی چه‌رموو
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/8/13 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له وه‌فدێكی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز كه پێكهاتبوون له بێساران نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری چالاكی و په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هرۆز حسێن سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هۆشه‌نگ نه‌جات به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی دامه‌زراندن له سه‌رچاوه‌مرۆییه‌كان، هه‌روه‌ها دكتۆر هێژا عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆ و مامۆستای یاریده‌ده‌ر هه‌ردی سه‌باح به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و ئاماری زانكۆ ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بوون له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز.
دكتۆر هێژا عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆ وه‌فده‌كه‌ی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز توانیان (700)حه‌وت سه‌د په‌رتووكی فێربوونی زمانی ئینگلیزی له ئاسته جیاوازه‌كان و (6)شه‌ش كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ پێشكه‌شی زانكۆی چه‌رموو بكه‌ن كه ڕاسپێردرابوون له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه، وتیشی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو ده‌ستخۆشی ته‌واوی هه‌بوو بۆ وه‌فده‌كه، كه توانیویانه خزمه‌تی زانكۆی چه‌رموو بكه‌ن.
وه‌فده‌كه‌ی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد ئه‌وه‌ی له توانیاندابێت بۆ خزمه‌تكردنی زانكۆی چه‌رموو درێغی ناكه‌ن به هه‌ماهه‌نگی و له‌سه‌ر ڕێنمایی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال