کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانه‌وه پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له زانكۆی چه‌رموو جێبه‌جێ ده‌كات
ڕۆژی پێنجشه‌مه ڕێكه‌وتی 2023/9/7 دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له وه‌فدێكی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز كه پێكهاتبوون له دكتۆر هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری لقی ئۆفیسی سلێمانی و پشتیوان عه‌بدوڵڵا به‌رێوبه‌ری چالاكی و په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هرۆز حسێن سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به‌یاوه‌ری ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه‌مپی بناری بانی مه‌قانیان به‌سه‌ركرده‌وه كه بڕیاره حه‌وزێكی كۆنكرێتی ئاو و پێداویستی بیرێكی ئاو له‌لایه‌ن کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغازوه جێبه‌جێ بكرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو سوپاس و ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ به‌رپرسانی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز و وەزارەتی سامانە سروستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه له پاش ئه‌وه‌دێت كه له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمپانیای ناوبراو به‌ڵێنی دابوو كه هاوكاری زانكۆی چه‌رمووبێت به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانی/ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
پرۆژه‌كه به قه‌باره‌ی (106)مەتر سێجا و به گوژمه‌ی (34915) سی و چوار هه‌زار نۆسه‌د و پانزده دۆلار لەلایەن کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز له كه‌مپی بناری بانی مه‌قان جێبەجێدەکرێت كه بە هەماهەنگی و لە سەر ڕێنمایی وەزارەتی سامانە سروستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانه.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال