ڕێكخراوی سپاركی هۆڵه‌ندی سه‌ردانی زانكۆی چه‌رموویان كرد
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/8/6 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له ڕه‌هێڵ عه‌زیز قه‌ره‌داغی نوێنه‌ری ڕێكخراوی سپاركی هۆڵه‌ندی كه ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه له بواری په‌روه‌رده و ده‌ستپێشخه‌ری هه‌لی كار و گه‌نجاندا كارده‌كات.
دكتۆر پشتیوان فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدان و ڕاهێنان ڕایگه‌یاند له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتووگۆكرا ده‌رباره‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا، وتیشی سه‌رۆكی زانكۆ ئاماده‌ی خۆی نیشاندا بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به زانكۆ و كۆمه‌ڵگه بكات.
هه‌ر یه‌كه له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. دانا خدر ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری، دكتۆر پشتیوان فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدان و ڕاهێنان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوون.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال