ڕاگری كۆلێژی كار په‌رتووكی له بواری جینۆسایدا بڵاوكرده‌وه
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2023/11/29) به ئاماده‌بوونی دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و به‌رپرسانی حكومی و حیزبی و ڕۆشنبیران و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی چه‌رموو بۆ تاوانه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید مه‌راسیمی ناساندنی په‌رتووكێكی له بواری جینۆسایدا ڕێكخست.
په‌رتووكی (تاوانی جینۆساید له عێراقدا: كێشه‌كانی به‌رپرسیاریه‌تی تاوانكاری) له نووسینی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هونه‌ر ئه‌مین حه‌سه‌ن/ ڕاگری كۆلێژی كاره، نووسه‌ر پسپۆڕی بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
دواتر مامۆستای یاریده‌ده‌ر هه‌ژار وشیار (خوێندكاری دكتۆرا) خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بۆ په‌رتووكه‌كه كرد، پاشان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا، په‌رتووكه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی زانكۆی چه‌رموو چاپكرابوو.
وێنه/ هیمداد وه‌لی