ڕاگری كۆلێژی كار سوپاس و پێزانینی به‌خشییه ژماره‌یه‌ك خوێندكار و مامۆستا
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/6/11 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هونه‌ر ئه‌مین ڕاگری كۆلێژی كار، سوپاس و پێزانینی به‌خشییه ئه‌و خوێندكار و مامۆستایانه‌ی كه له كاره (زانستیی و هونه‌ری و وه‌رزشی)ه‌كاندا هاوكاری ڕاگرایه‌تی "كۆلێژی كار"بوونه.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هونه‌ر ئه‌مین ڕاگری كۆلێژی كار وتی ده‌ستخۆشی له خوێندكاران ده‌كه‌م هه‌روه‌ها هیوای به‌ڕه‌وپێشچون و هه‌نگاوی جوانتریان لێده‌خوازم، وتیشی ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م هه‌نگاوه ببیته كه‌لتور و هه‌موو كۆلێژه‌كانی زانكۆ بگرێته‌وه وه‌ك چون خوێندكاران ماندبوونی مامۆستایان له به‌رچاو ده‌گرن به هه‌مان شێوه‌ش وه‌ك ڕاگریه‌تی هه‌وڵ وكۆششی خوێندكاره‌كانمان جێگه‌ی پێزانینه.
كولێژی كار له زانكۆی چه‌رموو له هه‌رسێ به‌شی (كارگێڕی كار، ژمێریاری، كارگێڕی نه‌وت و گاز و وزه) پێكهاتووه.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د