ڕاگری سەنتەری چەرموو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئۆنلاینی له‌گه‌ڵ چه‌ند توێژه‌رێك ئه‌نجامدا
ڕۆژی شەممە ڕێكه‌وتی 2023/9/23 پرۆفیسۆری یاریدەدەر. د. دانا خدر/ ڕاگری سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئۆنلاینی له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆری یاریدەدەر. د. ماريو فوميرتون/ توێژەر و مامۆستا لە زانکۆی ئوترخت لە وڵاتی هۆڵەندا و مامۆستا زینە ئەشرەف هەمەوەندی/ توێژەر و یاریدەدەری جێبەجێکاری بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی دکتۆر ماریو فومیوتون ئه‌نجامدا.
ئامانجی کۆبونەوەکە بریتی بوو له دانانی میکانزمی گونجاو بۆ برەودان بە توێژینەوه‌ی زانستیی لە بواره‌كانی زانستەمرۆڤایتییەکان و مێژووهه‌روه‌ها جینۆسایدا لە زانکۆی چەرموو، بڕیاریشه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا زنجیره چالاكییه‌كی زانستیی له زانكۆی چه‌رموو ئه‌نجامبده‌ن.