پێداویستییەکانی خۆتۆمارکردن لە زانکۆی چەرموو

1- پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنڵاینی تایبەت بە زانکۆی چەرموو لەڕێگەی لینکی ئامادەکراو (کە دواتر لەگەڵ لینکی فێرکاری لە ماڵپەڕی فەڕمی زانکۆ بڵاو دەکرێتەوە). یاخود خوێندکار دەتوانێت فۆڕمی ئاماژە پێکراو لە ڕێگەی کیوئاڕ کۆد پڕ بکاتەوە لەشوێن و کاتی سەردانی بۆ خۆتۆمارکردن.

2- بڕوانامەی پۆلی (12) دوانزه‌ (ڕەسەن) پەسەندکراوبێت لە لایەن بەڕێوەبەری خوێندنگە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە.

3- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتیمانی (ئەگەر نەبوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگی پێناس / ئەحواڵ مەدەنی و کۆپی ڕەنگاوڕەنگی ڕەگەزنامە / جنسیەی عێراقی)

4- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی زانیاری.

5- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی فۆڕمی خۆراک.

6- دە (10) وێنەی خوێندکار.

7- پشکنینی چاو + گروپی خوێن ( لە هەر نەخۆشخانەیەکی حکومی یاخود تاقیگەیەک ) بە پەسەندکراو(مۆر و واژۆ)‌ی  ئەو شوێنەوە.

8- پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون ( موختاری گەڕەک) .

9- بڕی پەنجا (50)  په‌نجا هەزار دیناری عێراقی بۆ ڕسوماتی خۆتۆمارکردن.

10- خۆتۆمارکردن لە ڕۆژی یەکشەممە 2023/10/1 دەست پێدەکات. 


بەڵێننامە و کەفالە بۆ خوێندنی بەکالۆریس ، بەشەناوخۆیی و پارالێڵ لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دەستی دەبێت لە زانکۆی چەرموو هەمان ئەوڕۆژە ئەنجام دەدرێت کە خوێندکار خۆتۆمارکردن دەکات. بۆ کارئاسانی ئەو خوێندکارانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان دوورە دەتوانن لە دادنوسی شوێنەکانیان بەڵێننامە و کەفالە ئەنجام بدەن و بیهێنن بۆ زانکۆی چەرموو.

پێداویستییەکانی کەفیل بۆ کەفالەت


- پشتگیری فەرمانگەکەی کە بڕی مووچەکەی ئاماژەپێکرابێت و لە (250000) دووسەدو پەنجاهەزار دیناری عێراقی کەمتر نەبێت.

- ناسنامەی کەفیل(کۆپی ملەوەن)

- کارتی زانیاری کەفیل(دوو کۆپی ملەوەن)

 

پێداویستییەکانی خوێندکار بۆ کەفالەت

- ناسنامەی خوێندکار (کۆپی ملەوەن)

- کارتی زانیاری خوێندکار(دوو کۆپی ملەوە)