پهیامی ئهنجومهنی زانكۆی چهرموو بهبۆنهی دهستپێكی ساڵی نوێی خوێندنهوه
بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و خانەودەکانتان دەکەین، بەرێزان لەکاتێکدا ساڵی نوێی خوێندن دەست پێدەکەین کە بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەگشتی و مووچە خۆران بەتایبەتی بەدۆخێکی نەخوازراودا تێپەردەبێت، بەهیواین ئەم دۆخە نەخوازراوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوتی خوێندن نەبێت و بتوانین پێکەوە ساڵێکی نوێی خوێندنی پڕ لە زانیاری و دەستکەوت و چالاکی زانستی تێپەرێنین، ئێمە لە ئەنجومەنی زانکۆ پاڵپشتی لە داواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین.
خوێندکارانی خۆشەویست ئەنجومەنی زانکۆ بەوپەری توانایایەوە لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانتان و پێشخستنی زیاتری زانکۆی چەرموو، ئێمە گەشبینین کە ساڵی خوێندنی ( 2023 ــ 2024) ساڵێکی جیاواز دەبێت لە زانکۆی چەرموو بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی ئێوە چاوەرێی دەکەن .
ئهنجومهنی زانكۆی چهرموو