وه‌فدێكی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز سه‌ردانی زانكۆی چه‌رموویان كرد
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/6/21 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له وه‌فدێكی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز كه پێكهاتبوون له بێساران نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری چالاكی و په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هرۆز حسێن سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
له كۆبوونه‌ویه‌كدا كه یاریده‌ده‌ران و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێداویستی و کەموكوڕییەکانی زانكۆی بۆ وه‌فده‌كه خسته‌ڕوو.
وه‌فده‌كه‌ی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز به‌ڵێنیاندا ئه‌وه‌ی له توانا و به‌رنامه‌ی كاری كۆمپانیاكه‌یاندابێت بۆ خزمه‌تكردنی زانكۆ ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال