وه‌فدێكی زانكۆی چه‌رموو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراقیان كرد
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/9/24 وه‌فدێكی زانكۆی چه‌رموو به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، به ئه‌ندامێتی دكتۆر بڕیار ئه‌حمه‌د/ ڕاگری كۆلێژی زانست و مامۆستا موهه‌ند عه‌بد الاله عه‌زیز لێپرسراوی ناوه‌ندی وه‌رزشی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقیان كرد دواتر چه‌ند ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمییان له شاری به‌غداد به‌سه‌ركرده‌وه.
به مه‌به‌ستی ناساندن و ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی دانپێدانی زانكۆی چه‌رموو وه‌فده‌كه‌ی زانكۆ سه‌ره‌تا سه‌ردانی سه‌ندیكای ئه‌كادیمییانی عێراقیان كرد له لایه‌ن دكتۆر موهه‌ند هیلال نه‌قیبی سه‌ندیكا و دكتۆر عه‌لی سامری ئه‌مینداری گشتی سه‌ندیكا و دكتۆ فازڵ ئه‌حمه‌د ڕێكخه‌ری په‌یوه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا پێشوازییان لێكرا.
دواتر وه‌فده‌كه‌ی زانكۆی چه‌رموو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقییان كرد له لایه‌ن دكتۆر حيدر عبد ضهد بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری و به‌دواداچوونه‌وه پێشوازییان لێكرا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتووكرا ده‌رباره‌ی ڕێكاره‌كانی دانپێدانی زانكۆی چه‌رموو، بڕیاریشه به‌مزووانه وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق سه‌ردانی زانكۆی چه‌رموو بكات به مه‌به‌ستی دانپێدان و خستنه ڕیزبه‌ندی زانكۆ دانپێدانراوه‌كانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵه‌وه.
هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا وه‌فده‌كه سه‌ردانی زانكۆی كه‌رخی زانستی‌یان كرد له‌لایه‌ن دكتۆر سامر عه‌بدولئه‌میر سه‌رۆكی زانكۆی كه‌رخ ، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و كارگێرییه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازییان لێكرا له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی كادری زانستی و ئه‌نجامدانی كاری زانستیی هاوبه‌ش وه‌ك كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی زانستیی.