وه‌زیری خوێندنی باڵا هۆڵه‌كانی تاقیکردنەوه‌ی "توانستى زانستى" زانكۆی چه‌رمووی به‌سه‌ركرده‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/6/12 دكتۆر ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی زانكۆی چه‌رمووی كرد له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر.د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه پێشوازی لێكرا، دواتر هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر، دكتۆرا) به‌سه‌ركرده‌وه
له کۆنگرەى رۆژنامەوانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەبارەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى توانستى زانستى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەرو دکتۆرا) لە زانکۆکانى کوردستان و نوێترین ڕێکارەکانی خسته‌ڕوو
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. كارزان ڕه‌فیق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ (334) پێشكه‌شكار تاقیكردنه‌وه‌ی توانستى زانستى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)یان ئه‌نجامدا، وتیشی هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پێشكه‌شكاران ده‌خوازین
.پێشكه‌شكارانیش له كه‌شێكی گونجاو‌دا توانیان تاقیكردنه‌وه‌كانیان به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامبده‌ن
فۆتۆ: توانا هادی