هۆبه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سیمینارێكی به ناونیشانی (فشاری ده‌رونی، دۆست یان دوژمن) ڕێكخست
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/14 هۆبه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی، سیمینارێكی به ناونیشانی: فشاری ده‌رونی، دۆست یان دوژمن، بۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. ئازاد عه‌لی مامۆستا له به‌شی كلینیكاڵ سایكۆژی/ زانكۆی كۆیه رێكخست، ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و ڕۆشنبیران ئاماده‌ی سیمیناره‌كه بوون.
م. ی. په‌رژین جه‌بار لێپرسراوی هۆبەی کۆمەڵایەتی ڕایگه‌یاند ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم سیمینارە ئاشناکردنی تاکە بە لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی فشاری دەرونی و سەرچاوە فشارهێنەرەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا وەکو کێشە و ناکۆکی و گۆڕانکاری ژیان لە لای خوێندکار و مامۆستای زانکۆ لە ئێستادا، وتیشی هاوکات ناساندنی ستراتیژییەکانی هەڵکردن و کۆنترۆڵکردنی فشاری دەرونیه.
دواتر به گفتوگۆی ئاماده‌بووان كۆتایی به سیمیناره‌كه هات.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د