هۆبه‌ی دڵنیایی جۆری ئێواران: به‌شی ئینگلیزی چه‌ند سیمینارێكی زانستیی ئه‌نجامدا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 17-5-2023 هۆبه‌ی دڵنیایی جۆری/ خوێندنی ئێواران دوو سیمیناری بۆ مامۆستایانی به‌شی ئینگلیزی/ ئیواران، ڕێكخست.

م. ی. ئاكۆ محه‌مه‌د لێپرسراوی هۆبه‌ی دڵنیایی جۆری/ خۆێندنی ئێواران وتی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی ئێواران و ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكاران و مامۆستایان ئاماده‌ی سیمیناره‌كان بوون، ناوبراو وتیشی سیمیناره‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایانی به‌شی ئینگلیزی/ ئیوارانه‌وه‌، ئاماده‌كرابوو.

پێشكه‌شكاران:

1- دكتۆر زیاد محه‌مه‌د له‌ به‌شی ئینگلیزی/ ئیواران، ناونیشانی باس: (A Region with a Rentier Economy: the Case of Kurdistan Region-Iraq)

2- م. ی. سۆران سدیق له‌ به‌شی ئینگلیزی، ناونیشانی باس: (A Transformer-Based Neural Network Machine Translation Model for the Kurdish Sorani Dialect )