هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی وه‌رزشیی زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
Directorate of Media
هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی وه‌رزشیی زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/7/27 هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی وه‌رزشیی زانكۆكان/ لقی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو تاكو بتوانرێت خزمه‌تی زیاتر به بواری وه‌رزشی بكرێت له زانكۆكاندا، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌رپرسانی وه‌رزشی (17)حه‌ڤده زانكۆ مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
مامۆستا مه‌ند عبد الإله به‌رپرسی ناوه‌ندی وه‌رزشی زانكۆی چه‌رموو ڕایگه‌یاند له هه‌ڵبژاردنێكی بێخه‌وشدا توانرا سه‌رۆك و جێگری لقی كوردستانی یه‌كێتیی وه‌رزشیی زانكۆكان دیاریبكه‌ین وتیشی دكتۆر به‌سیم عیسا وه‌ك سه‌رۆك له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و مامۆستا محه‌مه‌د كه‌ریم وه‌ك جێگری یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵبژێردران.
بڕیاریش له ساڵی نوێی خوێندندا چه‌ندین خولی وه‌رزشی بۆ زانكۆكان بكرێته‌وه.