ناساندنی بەشی کوردی/ كۆلێژی په‌روه‌رده ــ زانكۆی چه‌رموو
بەشی کوردی لەگەڵ کردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵی زانکۆی سلێمانی لە ڕێکەوتی (2006/12/13)دامه‌زراوه، بۆ ساڵی خوێندنی (2006 ـ 2007) یەکەم گروپی خوێندکاری وەرگرتووە و لە ساڵی (2009 ـ 2010)دا یەکەم ده‌سته خوێندکاری بەسەرکەوتوویی خوێندنیان ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان به‌ده‌ستهێناوه.
لەڕێکەوتی (2014/12/8)لەگەڵ کردنەوەی زانکۆی چەرموو بەبڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بووە به بەشێک لەسکوڵی پەروەردەی زانکۆی ناوبراو، هاوکات وەک یەکەم بەش لەزانکۆی چەرموو لە ساڵی (2013 ـ 2014)دا توانی خوێندنی باڵا (ماستەر) لەبواری زمان دابکاتەوە و لەم بوارەدا دوو خوێندکاری وەرگرت (كه ئێستا مامۆستان له‌هه‌مان به‌ش)، پاشان لەساڵی دواتردا نۆ خوێندکاری لەبواری خوێندنی باڵا (ماستەر) بۆ پسپۆڕی ئەدەب وەرگرت.
دیدوبۆچوونی ئه‌م بەشه بۆ پێگه‌یاندنی كادری به‌توانا و لێهاتوو له گرنگیدان به پرۆگرامه‌كانی خوێندن و چالاكیی زانستی و كۆنفرانس و توێژینه‌وه‌ی زانستییدا به‌رجه‌سته ده‌بیت، به‌و ئامانجەی دەرچووانی ئەم بەشە وه‌ك مامۆستا ڕۆڵیان ده‌بێ له‌پێگەیاندن و په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانی كوردستان به‌نوێترین زانست و به‌باشترین شێواز، تا له‌ده‌رئه‌نجامدا ببێته هۆكاریك بۆ پێشخستن و گه‌شه‌كردنی خویندنگاكانی هه‌رێمی كوردستان. هاوكات گرنگیدان بەئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و پێگەیاندنی مامۆستای زانکۆ له‌بواری زمان و وێژەی کوردی‌دا جێی بایه‌خی ئه‌م به‌شه‌یه.
ئەو بڕوانامانەی لەبەشەکە دەبەخشرێن:
1- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەبواری زمان و ئەدەبی کوردی‌دا.
2ـ بڕوانامەی دبلۆمی باڵای یەک ساڵە.
3ـ بڕوانامەی ماستەر لەبواری زمان و ئەدەبی کوردی‌دا.
خوێندن لەبەشەکە:
خوێندن لەبەشەکەماندا بە زمانی کوردییە، بەشێکی زۆری بابەتەکانمان بەشێوەی تیۆرین و هەندێکیشیان تیۆری و پڕاکتیکین، ماوەی خوێندنی بەکالۆریۆس لەبەشەکەمان چوارساڵە (8 سمستەرە).
ئەرک وئامانجی بەش:
1ـ پێگەیاندنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی، بۆ ئەوەی ببنە کادرێکی سەرکەوتوو، تا لەداهاتوودا وەک مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە و لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری و ... خزمەت بکەن.
2ـ ئاشناکردنی خوێندکاران بەزانستی زمان و ئەدەب بەشێوەیەکی گشتی.
3ـ شاره‌زایی په‌یداكردنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی له‌زمان و ئەدەبی کوردی‌دا.
4ـ دروستکردنی هەستی نیشتمان پەروەریی و خۆشویستنی زمان و وێژەی کوردی وەک بەشێک لەشوناس و ناسنامەیان، چونکە مێژوو، شارستانییەت و بیرکردنەوە و عەقڵیەتی کوردی لەنێو زمان و ئەدەبەکەیدا ڕەنگی داوەتەوە.
تێڕوانینه‌كان:
به‌شی كوردی هه‌وڵی سه‌ره‌كیی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی ده‌رچوویه‌كی كارا و چالاكه له‌بواری زانستی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیدا، به ئاڕاسته‌كردنی پرۆگرام و میتۆدی زانستی نوێ و هاوچه‌رخ، تاوه‌كو له‌داهاتوودا کادری په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی پێبگه‌ینێت.
گرنگی بەشی کوردی:
گرنگی ئەم بەشە لەوەدا دەردەکەویت، کە ژمارەیەکی بەرچاو کادر و پسپۆڕ لەبواری زمان و ئەدەبی کوردی پێدەگەیەنێت، کە دەبن بەکادری بەتوانا لەبواری کاری خۆیاندا. هاوکات یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم بەشە، کە جیای دەکاتەوە لەبەشە گرنگەکانی تری هاوشێوەی خۆی، ئەوەیە، کە هەڵکەوتەی شوێنەکەی بەهۆی نزیکی لەناوەندی پارێزگای کەرکووکەوە، دەتوانێت خزمەتێکی زۆر بە خەڵکانی کورد زمان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بکات و کادری پێویست لەبواری زمان و وێژەی کوردی بۆئەم ناوچانە دروست بکات.
ئەوشوێنانەی کەدەرچووانی بەشەکە دەتوانن کاری تێدابکەن:
1ـ دەرچووانی بەشەکەمان دەتوانن ببن بەمامۆستا لە ناوەندەکانی خویندن‌دا،
2ـ ده‌توانن له‌سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌دا کار بکەن
3ـ دەتوانن وەک زمانه‌وان و وه‌رگێڕ كاربكه‌ن.
4ـ ده‌توانن لەهەموو فەرمانگە و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان وەک هەڵسەنگێنەری زمانەوانی خزمه‌ت بکەن.
5ـ سەرەڕای ئەمانەش ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه ده‌توانن له‌سه‌نته‌ره‌كانی فێركردنی زمان و كه‌رتی تایبه‌تدا وانه بڵێنه‌وه بۆ ئه‌و فێرخوازه بیانییانه‌ی ویستی فێربوونی زمانی كوردی‌یان هه‌یه .